وهزارهتی نەوتى عێراق: هەناردەی نەوتمان بۆ نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل کەم کردووەتەوە
وێستگهنیوزـ
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پابەندییەکانیان بە بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس، هەناردەى نەوتی رۆژانەیان بۆ نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل کەمکردووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 6ی ئهیلول، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، هەناردەى نەوتی رۆژانەیان بۆ سێ پۆینت سێ ملیۆن بەرمیل کەمکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کەمکردنەوەیە لە 17ى ئابى 2024ـەوە جێبەجێکراوە، ئەوە جگە لە کەمکردنەوەى بەکارهێنانى ناوخۆیی.
دەشڵێت، ئەم کەمکردنەوەیە لە مانگەکانى داهاتوو بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەى گەرەنتى ئەوە بکرێت بەرهەمهێنانى نەوت لە چوارچێوەى ئەو بڕەدا بێت کە دیاریکراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر سەرۆکی رێکخراوی ئۆپیک لە سەردانەکەی بۆ بەغدا هۆشداری دابوو لە فرۆشتنی نەوتی قاچاخ لە هەرێم، کە بەهۆیەوە نەوتی عێراق کەمکرایەوە.
PM:03:04:06/09/2024
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت