به‌شەخۆراكی نوێ دابەشدەكرێت و هاووڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە


وێستگه‌نیوزـ

بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایگه‌یاند، بەشەخۆراكی مانگی حەوت بە داتای هەشت ئامادەكراوە و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا بكرێت.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، بەشەخۆراكی مانگی حەوت بە داتای هەشت ئامادەكراوە و چاوەڕوانی بڕیاری بەغدان كە ئاگاداریان بكاتەوە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وتیشی: "چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی حەوت بە داتای مانگی هەشت بكرێت".


PM:02:21:06/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت