نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و زێڕ به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی برێنت و ئه‌مریكا بۆ ئه‌مڕۆش به‌ نزمی مایه‌وه‌، به‌ڵام نرخی زێڕ جارێكی دیكه‌ رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی زیاتر له‌ 20 دۆلار نرخه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی ئه‌یلولی 2024، له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 72 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 69 دۆلار و 28 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.

له‌ به‌رانبه‌ر مرخی زێڕ جارێكی دیكه‌ رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرده‌وه‌ و یه‌ك ئۆنسه‌ی گه‌یشته‌وه‌ دوو هه‌زار و 519 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 495 دۆلار ده‌فرۆشرا.


AM:09:07:06/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت