پەیامێک لە وەزیری دارایی عێراقەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، "ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلولی 2024، نووسینگەی راگەیاندنی ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئیخڵاس دلێمی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی دووپاتی کردەوە، "وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بەردەوام دەدرێت".




PM:09:14:05/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 9332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت