ئەمڕۆ 13 وەزارەت و ئەنجومەنی دادوەریی مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن


وێستگه‌نیوزـ

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئه‌یلولی 2024، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 13 وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌كرێت.


ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌پێی خشته‌كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن له‌م وه‌زاره‌تانه‌ پێكهاتووه‌، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، داد، ئەوقاف، کاروباری شەهیدان، بازرگانی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە، کشتوکاڵ، شارەوانی و پلاندانان.

هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەنجومەنی دادوەریش دابەش دەکرێت و بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز کۆتایی بێت.

پێشتریش وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، کە 120 هەزار بەشداربووی "هەژماری من" لە رێی ئامێری پارەڕاکێشانەوە مووچە وەردەگرن و ئەمڕۆ پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.


AM:09:09:04/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت