لەبارەی مووچەی خانەنشینان و دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت زانیاری نوێ راگەیەندرا
وێستگهنیوزـ
ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند، رێوشوێن گیراوەتەبەر بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاكراویی و لە چەند رۆژێكدا مووچەی مانگی حەوت و دوای 10 رۆژیش مووچەی مانگی هەشت دابەش دەكرێت.
ئیخلاس دلێمی، شهوی رابردوو له بهغداوه به رۆژنامهنووسانی راگەیاند: "پێشنیازێكمان پێشكەشی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە بۆ یەكخستنی مووچەی خانەنشینان هاوشێوەی بەغدا، رێوشوێن گیراوەتەبەر و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو یەكخستنە دەكرێت و مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خانەنشینانی حكومەتی فیدراڵ یەكدەخرێن".
جێگری سهرۆكی لیژنهی دارایی له پهرلهمانی عێراق باسی لهوهشكرد: هەندێك كێشە تایبەت بە ناوی فەرمانبەران هەبون، بەتایبەت فەرمانبەرانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كە پەیوەندییان بە ماددەی 140وە هەیە، بەوەی كە وەزیری دارایی لە راپۆرتەكەشیدا ئاماژەی پێكردوە.
ئیخلاس دلێمی ئهوهشی خستهڕوو: پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە لەوبارەیەوە، چەند رۆژێكی دیكە مووچەی مانگی حهوت دەدرێت و دوای 10 رۆژیش مووچەی مانگی ههشت دەدرێت.
PM:12:11:02/09/2024
ئهم بابهته 26920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت