عێراق ده‌ستی‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب كرد


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق ده‌ستی‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی كرد، له‌ هه‌رێم هێشتا مووچه‌ی‌ مانگی‌ حه‌وت دابه‌ش نه‌كراوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی‌ خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و ده‌توانن بچن له‌ ئامێره‌كانی راكێشانی پاره‌، مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حوسام عه‌بدولستار، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی خانه‌نشینانی عێراق رایگه‌یاند، رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان بۆ مانگی ئابی 2024 ته‌واوبوون و هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان ده‌كرێت.

دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئاب له‌ به‌غدا له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ته‌مموزیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌ فه‌رمیش هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.


PM:06:41:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت