ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی دوای كوژرانی هه‌نیه‌ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

به‌هۆی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه‌، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ تاران و ترس له‌ كاردانه‌وه‌كان، نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌ و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 81 دۆلار.

 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئابی 2024، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌رزبوه‌وه‌ بۆ 81 دۆلار و 52 سه‌نت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا بۆ 78 دۆلار و 69 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌.

نرخی نەوت رۆژی چوارشەممە لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بەڕێژەی 4٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
شینۆ میتسۆکۆ، جێگری نوێنەری ژاپۆن لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی رابردوو، نیگەرانیی خۆی دەڕبڕی بەوەی کە ناوچەکە لە لێواری شەڕێکی هەمەلایەنەدایە.
 
ئەگەری تەشەنەکردنی زیاتری گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەژماردەکرێت.
 
هۆکارەکانی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە و، کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگەکراون لە ئەمریکا بە بڕی 3.4 ملیۆن بەرمیل.


AM:09:22:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت