سیپان شێروانی: هەفتەی داهاتوو مووچەی قه‌رمانبه‌ران و پێشمەرگە و خانەنشینان ره‌وانه‌ دەکرێت


وێستگه‌نیوزـ

به‌ وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی پارتی، هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشنان ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، ئەم مانگە زووتر لیستی مووچە نێردراوە و هیچ کێشەیەکی تیادا نەبووە لەلایەن دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق لیستەکان وردبینیان بۆ بکراوە و هیچ کێشەیەکیان نەبووە. 

به‌ وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، هەفتەی داهاتوو مووچەی مەدەنی و پێشمەرگە و خانەنشینان تەمویل دەکرێت، له‌و باره‌وه‌ دەڵێت، "ئەگەری هەیە تەمویل کردنی مووچە بە چەند قۆناغێکی خێرا و یەک لەدوای یەک بێت". 

سیپان شێراوانی، دڵنیایی داوه‌ بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کە لەگەڵ فەرمانبەران مووچەی ئەوانیش تەمویل دەکرێت.


PM:05:12:31/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت