نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات


وێستگه‌ نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد به‌ نرخه‌كانی دوێنێ‌ نزمبووه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نرخی‌ زێڕ به‌رزبووه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 27ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 81 دۆلار و 13 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 82 دۆلار و 44 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 77 دۆلار و 16 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام دوێنێ به‌ 78 دۆلار و 34 سه‌نت بووه‌.

هه‌رچی نرخی زێڕه‌ به‌راورد به‌ دوێنێ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و 387 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 374 دۆلار فرۆشرا.


AM:08:09:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت