نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنێت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 82 دۆلار.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 82 دۆلار و 44 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 81 دۆلار بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 78 دۆلار و 34 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 76 دۆلار و 90 سه‌نت فرۆشرا.

نرخی زێڕیشه‌ یه‌ك ئۆنسه‌ی گه‌یشته‌ به‌ دوو هه‌زار و 374 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

پێشتر، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندبوو، پابەندن بە رێککەوتنی ئۆپیک بۆ بەرهەمهێنانی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا. ئه‌وه‌شی وتبوو، ئەو بڕە زیادەیەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرهەم هێنراوە کە بڕەکەی 184 هەزار بەرمیل بووە، قەرەبوو دەکرێتەوە.

وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێککەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێهات، کەم بکەنەوە.

دواتر، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا.



AM:09:05:26/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت