نرخی نه‌وت له‌ نزمیدا مایه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنێت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان هه‌ر له‌ نزمیدایه‌ و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 81 دۆلاره‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 25ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نزمبوه‌وه‌ بۆ 81 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 81 دۆلار و 25 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبوه‌وه‌ بۆ 76 دۆلار و 90 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 77 دۆلار و 20سه‌نت مامه‌ڵه‌ی كرا.

نرخی زێڕیشه‌ به‌راورد به‌ دوێنێ دابه‌زی و یه‌ك ئۆنسه‌ی گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و 372 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 414 دۆلار فرۆشرا.


AM:08:39:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت