نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین


وێستگه‌ نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامن له‌ نزمبوونه‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌راورد به‌ دوێنێ دوو دۆلاری تر دابه‌زی.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 21ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 82 دۆلار و 58 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 78 دۆلار و 60 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 80 دۆلار و 13 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌رچی نرخی زێڕیشه‌ به‌راورد به‌ دوێنێ نرخه‌كه‌ی به‌ جێگیری ماوه‌ته‌وه‌ و یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 400 دۆلاره‌.


AM:08:29:21/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت