دڵنیاییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بۆ مووچه‌خۆران


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته‌ مووچه‌ خۆران كه‌ سه‌رجه‌م بانكه‌ به‌شداربووه‌كانی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" بیمه‌یان بۆ كراوه‌، ده‌شڵێت: "مووچه‌كانتان پارێزراوه‌".


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا بۆ مووچه‌خۆران رایگه‌یاند كه‌ "مووچه‌كانتان پارێزراوه‌".

وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "سه‌رجه‌م بانكه‌ به‌شداربووه‌كانی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) بیمه‌یان بۆ كراوه‌ و پارێزراون له‌ مایه‌پووچبوون له‌لایه‌ن كۆمپانیای عێراقی بۆ ده‌سته‌به‌ری بانكه‌كان".

به‌گوێره‌ی نوێترین داتا، تا ئێستا 75 هه‌زار مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كارتی بانكی "هه‌ژماری من"یان بۆ كراوه‌ و وه‌ك به‌رپرسانی‌ باڵای‌ هه‌رێم رایانگه‌یاندووه‌ "پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ تا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران كارتی بانكیان بۆ ده‌كرێت".



PM:08:47:11/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 3260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت