مووچە بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە دابین دەکرێت
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
ئەحمەد ئەسەدی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن، لە چاودێریی کۆمەڵایەتیدا تۆمار دەکرێن و مانگانە مووچەیان پێ دەدرێت.
باسی لەوەش کرد، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و پەرلەمان، به پاڵپشتی راسته‌وخۆی محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تاوه‌كو بڕیاره‌كه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان بكرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاندبوو، دەیانەوێت مووچەی مانگانە بۆ ئەو کەسانە دابین بکەن کە تووشبووى نەخۆشانى شێرپەنجەن.
رۆژی نۆی ئەم مانگەش، نەجم عەقابی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بێ‌کاری و رەخساندنی هەلی کار لە سەرتاسەری عێراقدا، بڕیاریان داوە تا 20 ملیۆن دینار قەرز بدەنە هاووڵاتییان.
ئەوەشی خستە روو، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 150 هەزار خێزان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا تۆمار کراون و مانگانە هاوکاری دەکرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی کەرتی تایبەت و گشتیدان، حکومەت لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا جێگیری کردوون و مانگانە بڕی 350 هەزار تا ملیۆنێک و 750 هەزار دیناریان پێ دەدات.
AM:11:48:11/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 11880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت