مووچه‌ی مانگی شه‌شی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوزـ
دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بەردەوامە، بۆ ئەمڕۆش ژماره‌یه‌ك وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک مووچەکانیان وەردەگرن.
رۆژی سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان وه‌ك شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی حوزه‌یران.
دواتر وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی بڵاوكرده‌وه و به‌و پێیه‌ش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2024، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه دابه‌ش ده‌كرێت: وەزارەتی پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لیستی مووچەکە وەزارەتی کارەبا، سەرۆكایەتی پەرلەمان، هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەی تیادا نییە.
AM:09:41:11/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت