ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی شه‌شی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
         
                
        
        
        
          
وێستگهنیوزـ
		
وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی بڵاوكرده‌وه و به‌و پێیه‌ش ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته مووچه‌ی مانگی شه‌ش وه‌رده‌گرن.
	
دوێنێ سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان وه‌ك شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی حوزه‌یران.
	
دواتر وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی بڵاوكرده‌وه و به‌و پێیه‌ش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی ته‌مموزی 2024، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه دابه‌ش ده‌كرێت: وەزارەتەکانی، تەندروستی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری و ناوخۆ دابەشدەکرێت.
	
هەر بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێریی دارایی و مافی مرۆڤ، مووچە وەردەگرن.
	
ئەمەش لە کاتێکدایە، لیستی مووچەکە وەزارەتی کارەبا، سەرۆكایەتی پەرلەمان، هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەی تيادا نییە.
	
        
        AM:09:04:10/07/2024 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4700
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت