به‌های 100 دۆلار گه‌یشته‌وه‌ 150 هه‌زار دینار


وێستگه‌نیوزـ

بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى دابەزینى تۆمارکرد و 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی تەموزى 2024، بانکی ناوەندی عێراق لەرێگەى پلاتفۆڕمى ئەلیکترۆنیەوە، بڕى 275 ملیۆن و 665 هەزار دۆلاری فرۆشتووە، کە 257 ملیۆن دۆلارى بە حەواڵە و نزیکەى 18 ملیۆن دۆلارى بە کاش فرۆشتووە.

هاوكات دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های 100 دۆلار گه‌یشته‌وه‌ 150 هه‌زار دینار. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار به‌ 149 هه‌زار و 250 هه‌زار دینار بوو.

چاوێرانی ئابوری هۆكارێكی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی بۆ بوونی خواستی زۆر له‌سه‌ر دۆلار ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.


PM:05:30:08/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت