نرخی نه‌وت و زێڕ دابه‌زینیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی


وێستگه‌نیوزـ

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد، بۆ ئه‌مڕۆ نرخه‌كان كه‌مێك نزمبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌ بینیوه‌ و نرخی زێڕیش دابه‌زی.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌ 8ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 86 دۆلار و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 86 دۆلار و 86 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 82 دۆلار و 91 سه‌نت دابه‌زی، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 83 دۆلار و 44 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات نرخی زێڕیش نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی بوو به‌ دوو هه‌زار و 384 دۆلار، له‌كاتێدا دوێنێ به‌  دوو هه‌زار و 391 دۆلار بوو.


AM:08:10:08/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت