نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان

‌ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە

وێستگه‌نیوزـ

وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌غدا مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ بكات كه‌ ماوه‌ی 68 رۆژه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.


ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە، له‌ لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌نیوز وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و تێبینیان بۆ به‌غدا ره‌وانه‌ كراون له‌ باره‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ و وردبینی كۆتایی پێبێت، ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بنێرێت".

ئه‌حمه‌د له‌تیف وتیشى: "هێزەکانى پێشمەرگە ماوەى 68 رۆژە مووچەیان دواکەوتووە، ئەوەش بارگرانى دارایى بۆ هێزەکان دروستدەکات کە ئەوەندە رۆژە بێ مووچەبن".

حكومەتى عێراق، رۆژى 4ى تەمووز، بڕى 231 ملیار و 605 ملیۆن دینارى بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى حوزەیرانى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفاکراوان و زیندانیانى سیاسیی و خاوەن پێداویستى تایبەت و خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى رەوانەى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کرد، لە ئێستاشدا دابەشکردنى ئەو ئەو توێژانە بەردەوامە.


AM:11:13:07/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت