نرخی نه‌وت نزمبووه و زێڕ به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له نزمبوونه‌وه كرد، له به‌رامبه‌ردا نرخی زێر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 86 دۆلار و 54 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 87 دۆلار و 25 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 83 دۆلار و 16 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 83 دۆلار و 85 سه‌نت فرۆشرا.
له‌به‌رامبه‌ردا نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه به‌جۆرێك به‌های یه‌ك ئۆنسه زێڕ گه‌یشته دوو هه‌زار و 391 دۆلار، له كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 351 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
AM:09:00:06/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت