وه‌زاره‌تی نەوتی عێراق: بەرهەمهێنانی بەنزین بۆ 35 ملیۆن لیتری رۆژانە زیاد دەکەین


وێستگه‌نیوزـ

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوگەکان رایگەیاند، لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی بەنزین دەگاتە 25 ملیۆن لیتر لە رۆژێکدا و لە پلانیاندایە بڕی بەرهەمهێنان زیاد بکەن بۆ 35 ملیۆن لیتر لەپێناو دابینکردنی پێویستی بەکاربردن.

ئەمڕۆ هەینی 5ی ته‌مموزی 2024، حامد زوبەیعی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوگەکان رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا وەزارەتی نەوت دەستکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە لە کەرتی پاڵاوگەکاندا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا بەنزینی ئۆکتانی بەرز لە هەموو پاڵاوگەکاندا بەرهەم دەهێنرێت، بەتایبەت بەنزینی سوپەر و محەسەن.

ئەوەشی خستە روو، بەگشتی گەیشتوونەتە بەرهەمهێنانی 30 ملیۆن لیتر بەنزین لە رۆژێکدا، بەڵام لەکاتی چاککردنەوەی ئامێرەکاندا بڕی بەرهەمهێنان کەم دەبێتەوە.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی بەنزین دەکاتە 25 ملیۆن لیتر لە رۆژێکدا و لە پلانیاندایە بڕی بەرهەمهێنان زیاد بکەن بۆ 35 ملیۆن لیتری رۆژانە.


PM:10:59:05/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت