فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکاتەوە

‌فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

وێستگه‌نیوزـ

بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌ فرۆشتنى دۆلار به‌ نرخى بانكى ناوه‌ندى له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ گه‌شتیاران.


بانکی ناوەندی عیراق نوسراوێکی ئاڕاستەی بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بازرگانی عێراق، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوەکان لە فڕۆکەخانەکان، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەردو جۆری (A,B) و لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران ئاگاداریان دەکاتەوە.

به‌پێی نووسراوەکەی بانکی ناوەندی عێراق، "رۆژی 14ی ته‌مموزی 2024، دیاریکراوە وەک وادەی کۆتایی بۆ دەستکردن بە میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران به‌ نرخی فه‌رمی".

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "ئەو بانک و کۆمپانیایانەی باسکران مافیان هەیە بڕی 15 هەزار دینار لە گەشتیاران وەربگرن بۆ هەر مامەڵەیەکی فرۆشتنی دۆلار پێیان".

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو تا 11ی ئەم مانگە، شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیان بگوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌دا بكه‌ن.




AM:09:52:02/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت