نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیكه رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له 87 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌مموزی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه بۆ 86 دۆلار و 83 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 85 دۆلار و 42 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبوه‌وه بۆ 83 دۆلار و 53 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 81 دۆلار و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌به‌رامبه‌ردا نرخی زێڕیش جارێكی دیكه رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و یه‌ك ئۆنسه‌ی گه‌یشته‌وه دوو هه‌زار و 328 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 320 دۆلار بوو.
AM:08:25:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت