وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ ده‌رگای سه‌رجه‌م بانكه حكومیه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانیه‌كان داده‌خرێت، ده‌شڵێت كه "پشووی بانكییه".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ین سبه‌ینێ دووشه‌ممه 2024/7/1، پشووی بانكییه له سه‌رجه‌م بانكه حكومیه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "بۆیه ده‌رگای بانك به‌ڕوی هاوڵاتیان داده‌خرێت".
ئاشكراشیكردووه كه "ته‌نها فه‌رمانبه‌ران ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی هاوسه‌نگی نیوه‌ی ساڵی دارایی 2024".
PM:05:55:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت