وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ یه‌كه‌مجار به‌نزینی سوپه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌مجار توانیویانه به‌نزینی سوپه‌ری ئۆكتان 98% به‌رهه‌مبهێنن به تێكڕای سێ ملیۆن و 500 هه‌زار لیتر له رۆژێكدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له پێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه كه دوای ته‌واوكردنی یه‌كه‌ی باشتركردنی به‌نزین له پاڵاوگه‌ی بێجی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، بۆ یه‌كه‌مینجار له عێراقدا به‌نزینی ئۆكتان 98% به‌رهه‌مهێندرا كه تێكڕای رۆژانه‌ی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار لیتره.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت: "به هه‌وڵ و دڵسۆزی كارمه‌ندانی كۆمپانیای پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی باكوور، كوالیتی به‌نزینی ئۆكتان 92 بۆ به‌نزینی سوپه‌ری ئۆكتانی 98% به‌رز كرایه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
شوباتی رابردوو، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌كانی باكووری به توانای 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كرده‌وه.
له عێراق سێ جۆری به‌نزین به سێ نرخی جیاواز ده‌فرۆشرێت؛ نۆرماڵ، موحه‌سه‌ن و سوپه‌ر. نرخی به‌نزینی نۆماڵ 450 دینار، موحه‌سه‌ن 850 دینار و سوپه‌ریش 1250 دیناره.
AM:10:50:29/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت