نرخی نه‌وت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له نزمبوونه‌وه كرد، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 85 دۆلار، له كاتێكدا دوێنێ به 86 دۆلار و 74 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 81 دۆلار و 54 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 26 سه‌نت فرۆشرا.
له‌به‌رامبه‌ردا نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان جۆرێك سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه بینی و به‌های یه‌ك ئۆنسه زێڕ وه‌ك رۆژی پێشتر به دوو هه‌زار و 326 دۆلاره.
AM:08:23:29/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت