نرخی نه‌وت و زێڕ به‌رزبوونه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت 86 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی حوزه‌یرانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 86 دۆلار و 87 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 84 دۆلار و 29 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 82 دۆلار و 26 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 80 دۆلار و 69 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 326 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 299 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:09:29:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت