لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت
وێستگه‌نیوزـ
له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ئاماده‌كراو هه‌ر ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی حوزه‌یرانی 2024، به وێستگەنیوزی راگه‌یاند: لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچه‌خۆرانی هەرێم ئامادەکراوەو هەر ئەمڕۆ رەوانەی بەغدا دەکرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، لیسته‌كه به هه‌ردوو شێوازی كاغه‌زی و سیدی ئاماده‌كراوه و واژووی له‌سه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، سەبارەت بە مووچەی مانگی پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنیەکان، داواکرا کە وەزارەتی دارایی عێراق، بە زووترین کات مووچەکانیان خەرج بکات بە تایبەتیش کە لە دوا هەنگاودا، حکومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی بە سەرجەم داتا و زانیاری پێویست ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کردووە.
هاوكات داوا له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كرابوو كه لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن.
PM:12:02:27/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت