نرخی نه‌وت و زێڕ دابه‌زین
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا و نه‌وتی برێنت به‌راورد به دوێنێ دابه‌زینی زیاتریان به‌خۆیانه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی حوزه‌یرانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 84 دۆلار و 29 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 84 دۆلار و66 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌راورد به دوێنێ نرخه‌كه‌ی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیلی به 80 دۆلار و 69 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 81 دۆلار و 31 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات نرخی زێڕیش نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی به دوو هه‌زار و 299 دۆلاره، له كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 317 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:24:27/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت