نرخی نه‌وت 85 دۆلاری تێپه‌ڕاند
وێستگهنیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد و به‌جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت 85 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 85 دۆلار و 3 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 84 دۆلار و 5 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبوه‌وه بۆ 80 دۆلار و 46 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 79 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ به دوو هه‌زار و 331 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 320 دۆلار فرۆشرا.
AM:10:23:19/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت