د. نه‌رمین مه‌عروف: بودجه‌ی 2024 هیچ ده‌قێكی نوێی تێدا نییه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه بودجه‌ی 2024 هیچ ده‌قێكی نوێی تێدا نییه‌و هیچ دهقێكش هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه.
د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سازكرد تایبه‌ت به گفتوگۆكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2024.
د.نه‌رمین مه‌عروف له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "ئه‌م بودجه‌یه ته‌نها بریتییه له چه‌ند خشته‌یه‌ك كه بڕی داهات و خه‌رجییه خه‌مڵێندراوه‌كانی بۆ ساڵی 2024 تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، پشتبه‌ست به بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌ی 77ی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه كه پارساڵ په‌سه‌ندكرا، بۆ هه‌رسێ ساڵه‌كانی (2023، 2024، 2025)".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه بودجه‌ی 2024 هیچ ده‌قێكی نوێی تێدا نییه و هیچ دهقێكش هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌هه‌مان شێوه‌ی پارساڵ بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو به سێ ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه و به نرخی 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك خه‌مڵاندنی بۆ كراوه و به‌مانه‌وه‌ی نرخی ئاڵوگۆڕی 1300 دینار به‌رامبه‌ر به یه‌ك دۆلار".
ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/5/21 پرۆژه یاسای هه‌مواری یاسای بودجه بۆ ساڵی 2024 له دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌یشته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
PM:05:54:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت