سندوقی گەشەپێدانی عێراق: کار بۆ هێنانەناوەوەی وەبەرهێنەری بیانی لە کەرتی ئابووریدا دەکەین
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگهنیوزـ
سندوقی گەشەپێدانی عێراق رایگەیاند، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی پەیوەست بە خۆجێیکردنی پیشەسازییەکان و هێنانە ناوەوەی وەبەرهێنانی بیانی لە کەرتی ئابووریدا.
سندوقی گەشەپێدانی عێراق رایگەیاند، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەزیری دارایی، وەزیرانی پلاندانان، بیناسازی، نیشتەجێکردن، شارەوانی و کاروبارە گشتییەکان رۆژی دووشهممه 20ی ئایار، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکان بۆ بەهێزکردنی ئابووری عێراق کرا.
ئاماژەی بەوەش کرد، پلان و هەنگاوەکانی سندوقی گەشەپێدانی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە یارمەتیدەرن لە هێنانە ناوەوەی وەبەرهێنانی بیانی بۆ عێراق و خۆجێیکردنی پیشەسازییە جیاوازەکان گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە بوو.
باسی لەوەش کرد، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پلانەکانی کەرتی تایبەتەوە بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نوێ، دامەزراندنی کارگەیەک بۆ دروسکردنی پاسی نەفەرهەڵگر بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان، هەروەها تاوتوێکردنی پێشنیازێک بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی تابلێتی ئەلکترۆنی و بەکارهێنانیان لە قوتابخانەکاندا.
ئەوەشی خستەروو، پرسە هاوبەشەکانی سندوقەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکی و بەریتانی و سعودیەکان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرن و بەکارهێنانیان گفتوگۆی لەسەر کرا.
AM:09:18:21/05/2024
ئهم بابهته 1080
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت