له سبهنێوه دهست به دابهشكردنی سهبهتهی خۆراكی دهكرێت
وێستگهنیوزـ
وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی 21ی نیسانەوە دەستدەکەن بە ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکی و کەرەستە خۆراکییەکان و بەسەر سەرجەم خێزانەکاندا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسانی 2024، ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەوڵدراوە لەرێگای چەندین تەکنیکەوە کەرەستە خۆراکییە پێویستییەکان هەڵبگیرێن و لە سبەینێوە دەست بە ئامادەکردن و دابەشکردنی سەبەتە خۆراکییەکان بەسەر هاووڵاتیاندا دەکەن.
باسی لهوهشکرد، هیچ گرفتێکیان لەبەردەم کورتهێنانی کەرەستەی خۆراکی بۆ بریکارەکانی خۆراکدا نییە چونکە خۆیان دەتوانن گرفتەکە چارەسەر بکەن.
ئەوەشی خستەروو، هەوڵدەدرێت کە زۆرترین هاووڵاتی لە پڕۆسەی دابەشکردنەکە سوودمەند بن. وتیشی، " هەوڵدەدەین تا ساڵی داهاتوو سەرجەم گرفتەکانی بەردەم وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ئامادەکردن و دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی چارەسەر بکەین".
ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند، لەلایەن کۆمپانیایەکی خۆراکی تایبەتەوە بەشە خۆراکی هاووڵاتیان پشکنینی بۆ دەکرێت و پاشان بەسەریاندا دابەش دەکرێت، لە ئەگەری خراپبوونی ئاردەکەشدا هاووڵاتیان دەتوانن سکاڵا لەسەر بریکاری خۆراکی ناوچەکەیان تۆمار بکەن.
PM:05:27:20/04/2024
ئهم بابهته 1868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت