ئەپیکور: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی ههرێم دانوستان لەگەڵ هەولێر و بەغدا دەکەین
وێستگهنیوزـ
ئەپیکور سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا دەکات کە لە کۆبوونەوەی کۆشکی سپیدا جەختیان لە هەناردەکردنەوەی نەوت و کردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا کردووەتەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان - ئەپیکور کە لە هەشت کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە دەستبەجێ دەست بە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بکاتەوە بۆ ئەوەی هەناردەکردن لەرێگە بۆریی عێراق - تورکیا دەستپێبکاتەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە راگەیهندراوەکەیدا دەڵێت، لە رێگەی رێککەوتنی نووسراوەوە، داوای گەرەنتی پێدانی شایستە داراییەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە داهاتوو و رابردوودا دەکەن.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان دەڵێت، "وەبەرهێنانی 10 ملیار دۆلاری کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور لە هەرێمی کوردستاندا خزمەت بەو ئامانجانە دەکات کە لە کۆبوونەوەکەی سودانی و بایدن جەختی لێوەکراوە".
لە کۆتایی راگەیهندراوەکەدا، ئەپیکور دەڵێت، سەرنجیان خستووەتە سەر ههماهەنگی و کارکردن لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت بەزوویی دەستپێبکاتەوە.
AM:08:37:16/04/2024
ئهم بابهته 1656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت