به‌غدا ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان كرد

‌

وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری سەرجەم خانەنشینان دەکەن.


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نیسانی 2024، مووچەی مانگی چواری سەرجەم خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەشدەکرێت و دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی تایبەتی خۆیان.

ئەوەش هاتووە، خانەنشینان نامەیەکی تایبەتیان پێدەگات بەوەی مووچەکەیان خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و دەتوانن بچن وەریبگرن.

حکومەتی عێراق مانگانە و هەر لە سەرەتای مانگەوە، وەک یەکەم شوێن مووچەی خانەنشینانی خۆی دابەش دەکات، جگە لەو کارئاسانییانەی لە مامەڵەکانیاندا بۆیان دەکرێت، هاوکات چەندین خزمەتگوزاریی پێدانی قەرز و سولفەشیان پێشکەش دەکرێت.


PM:02:10:01/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 2500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت