دۆلار دابه‌زی و بهزیاترله 150 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی دۆلار به‌راورد به نرخی كاتی كردنه‌وه‌ی بازار، دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و هه‌ر 100 دۆلارێك له سنوری 150 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
		
	
هه‌ندێك زانیاری باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دۆلارێكی  زۆر خراوه‌تە بازاڕ و به‌هاكه‌ی روو له دابه‌زینه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە زیاتر لە 151 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە کرا.
	
	
له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆشدا به‌های 100 دۆلار گهیشتوهوته 150 هەزار و 600 دینار، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شارەزایانی دراو لە بازارەکانی هەرێم بە پێشبینییان كردوه کە دوای تەواوبوون و دەستپیکردنەوەی مامەڵەدارایەکان لەگەڵ چین به دراوه‌كانی یوان و یۆرۆ نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت.
	
 
        
        PM:04:37:25/02/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2352
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت