سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بهبڕی 880 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئۆکرانیا دەکات
وێستگهنیوزـ
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی 880 ملیۆن دۆلاری دیکە وهك ھاوکاری پێشکەشی ئۆکرانیا دەکات، ئەمەش وەک هاوکارییەک بۆبنیاتنانەوەی وڵاتەکە.
ئەمڕۆ هەینی 23ی شوباتی 2024، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە قۆناغی سێیەمی ئەو ھاوکارییەی ساڵی رابردوو بۆ ئۆکرانیا پەسەندیکرد، بۆ جارێکی تر 880 ملیۆن دۆلار ھاوکاری پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکات.
باسی لهوهشكردووه، ھاوکارییەکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، پێویستی بە رەزامەندی دەستەی کارگێڕی دامەزراوەکە ھەیە، بەڵام پێشبینیدەکرێت، بەزوویی ھاوکارییەکە پەسەند بکرێت.
هاوكات گاوین گرای، سەرۆکی تیمێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی روونیکردەوە، کارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەی ئۆکرانیاوە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، لهو بارهوه ئاماژهی بهوهداوه، "ئۆکرانیا بۆ قۆناغی دوای جەنگ پێویستی بە 486 ملیار دۆلار دەبێت بۆ دووبارە بنیادنانەوەی وڵاتەکەی".
AM:09:43:23/02/2024
ئهم بابهته 1132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت