ئاسایشی سلێمانی چەند بڕیارێکی بۆ بازاڕی دۆلارەکە دەرکرد
        
                
        
        
        
          
وێستگهنیوزـ
		
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی هۆبه‌ی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومه‌كی ئاسایشی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیا،  نووسینگه، ده‌ستگێڕ و كاسبكاران ده‌كاته‌وه، پابه‌ندی پێنج بڕیاری دیاریكراو بن، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
	
له‌بڕیاره‌كاندا هاتووه، نابێت جیاوازی بكرێت له‌نێوان دۆلاری چاپی كۆن و نوێ، كاتێك دراو وه‌رناگیرێت كه (ساخته، دڕا‌و، ته‌واو ژاكاو) بێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی وه‌رگرتنی حه‌واڵه داوای كه‌فیل نه‌كرێت و بدرێت به‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناویه‌وه هاتووه یاخود بریكارنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پێ بێت كه به‌ناویه‌وه هاتووه.
	
لە نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌واڵه وه‌رده‌گرێت پێویسته پێناسی پێ بێت، مامه‌ڵه‌كردنیش راسته‌وخۆ و رووبه‌ڕوو ده‌بێت، مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێنه‌دراوه.
	
        
        AM:10:36:12/02/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2900
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت