شاندێکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا 
        
                
        
        
        
          
وێستگهنیوزـ
		
شاندێكی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان كه پێكهاتوون له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم گەیشتنە بەغدا.      
	
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی شوباتی 2024، مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەش، بۆ یەکخستنی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوه‌ندی عێراق، شاندێکی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا. 
	
باس لهوهشكراوه، شاندە هونەریەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ماوەی چەند رۆژێک لە شاری بەغدا بمێننەوە، بۆ بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق.
 
        
        PM:02:52:11/02/2024 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1644
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت