نهرمین مهعروف: بۆ ماوهی دوو ساڵی داهاتوو كێشهی مووچه چارهسهر دهبێت
وێستگهنیوزـ
نهرمین مهعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهەمواركردنەوەی یاسای بودجە، بۆ دوو ساڵی ئایندە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان نامێنێت و هەموو مانگێك مووچەخۆران مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا وەردەگرن.
نەرمین مەعروف، دهشڵێت، "لەگەڵ ئەوەی هەوڵەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بەردەوامن، بەڵام تا یاساكە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەموار نەكرێتەوە ناتوانرێت ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت. بەڵام حكومەتی عێراق بڕیاری داوە مانگانە 618 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، كە ئەم بڕە پارەیەش لە چوارچێوەی پشكی هەرێمە كە رێژەكەی 12.67% ەو جێگیرە".
باسی لهوهشكردووه: "بەهەمواركردنەوەی یاسای بودجە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دەخرێتە خەرجی حاكیمە، بۆ دوو ساڵی ئایندە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان نامێنێت و هەموو مانگێك مووچەخۆران مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا وەردەگرن، چونكە سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات و بیخاتە سەر خەرجی حاكیمە".
AM:09:04:06/02/2024
ئهم بابهته 3248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت