نرخی نه‌وت زیاتر نزمبووه‌وه و زێڕیش به‌رزتر بووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا زیاتر نزمبووه‌وه به‌جۆرێك هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له خوار 79 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هاوكات نرخی زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شەممە 2ی كانونی یه‌كه‌می 2023، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 78 دۆلار و 88 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 80 دۆلار و 73 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 74 دۆلار و 07 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 76 دۆلار و 02 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان نرخى یه‌ك ئۆنسه زێڕ بەرزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 72 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 41 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:27:02/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 2128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت