نرخی نه‌وت و زێڕ نزمبوونه‌وه
وێستگه نیوزـ
جارێكی تر له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وت نزمبووه‌وه به‌جۆرێك هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له خوار 81 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هاوكات نرخی زێڕ نزمبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی كانونی یه‌كه‌می 2023، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 80 دۆلار و 73 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 83 دۆلار و 73 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 76 دۆلار و 02 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 78 دۆلار و73 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ نزمبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 41 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:09:16:01/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 2752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت