پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق قه‌باره‌ی پاره‌ی نه‌ختینه له‌ناوخۆدا ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند كه قه‌باره‌ی پاره‌ی نه‌ختینه له‌ناوخۆدا زیاتر له 100 ترلیۆن دیناره.
عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه، یه‌ده‌گی دیناری عێراقی كه‌می كردبێت و رایگه‌یاند كه وه‌ڵامی داواكارییه‌كان بۆ دیناری عێراقی ده‌ده‌نه‌وه.
عه‌لی عه‌لاق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "INA" ده‌ڵێت: "قه‌باره‌ی بڕی نه‌ختینه‌یی یاخود ئه‌و بڕه نه‌ختینه‌ییه‌ی له ده‌ره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت زیاتر له 100 ترلیۆن دیناره، كه سه‌دا 70ی له بازاڕه‌كاندا
مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت".
وتیشی: "دۆخی دارایی ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به هاورده ده‌به‌ستێت، ئێستا له دۆخێكی باشدایه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌رزی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه".
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، دووپاتیشی كرده‌وه، كه گرنگه ئه‌و داهاته‌ی نه‌وت ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ په‌ره‌پێدانی سێكته‌ره‌كانی دیكه و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری.
راشیگه‌یاند كه "ئامانج له هه‌نگاونان به‌ره‌و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، سنوورداركردنی دیارده‌ی ئابووریی نه‌ختییه، كه كاریگه‌ری نه‌رێنی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری عێراق هه‌یه و حكومه‌ت كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه بیگۆڕێت بۆ پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی".
AM:09:33:29/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت