وهزارهتی دارایی عێراق دهستی به دابهشكردنی مووچهی مانگی 11 كرد
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابینکردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم، دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ڕێکخستنی خەرجکردن.
وەزارەتەکە داوای لە هەموو یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەتەکان و پارێزگارەکان و لایەنە ناپەیوەندیدارەکان کردووە پێداچوونەوە بەلیستی موچە بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دارایی و دابەشکردنی بە زووترین کات.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە بەم نزیکانە وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی بدات لەسەر ناردنی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەش بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران، بەڵام دیارنییە کەی ئەو پارە دەنێرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
AM:11:54:21/11/2023
ئهم بابهته 2628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت