بەغدا 250 ملیار دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کرد
وێستگهنیوزـ
بەغدا بڕی 250 ملیار دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کرد و ئەمڕۆ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری.
ئهمڕۆ دووشهممه 25ی ئهیلولی 2023، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ههرێم رایگهیاند: بەغدا لەرێگەی بانکی رەشیدەوە بڕی 250 ملیار دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کردووە.
سهرچاوهكه بۆ كهناڵی كهی ئێن ئێن_ی میدیای فهرمی بزووتنهوهی گۆڕان وتی: "ئەمڕۆ پارەکە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم".
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم ناردنی بڕی 250 ملیار دیناری بۆسەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە راگەیاند و دواتر لیستی مووچە راگەیەندرا و لەمڕۆوە دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت.
بەپێی رێککەوتنی دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، مانگانە بڕی 700 ملیار دینار دەخرێتەسەر هەژماری بانکی هەرێم بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی قەرز.
PM:01:40:25/09/2023
ئهم بابهته 2340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت