وه‌زاره‌تی دارایی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند
وێستگهنیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ دووشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2023، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2023، وەزارەتی دارایی و ئابوری هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە رێگای بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به كه‌ی ئێن ئێن_ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ دووشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2023، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، ئه‌و پاره‌ی دێت بۆ مووچه‌ی مانگی ته‌ممووز دابه‌شی ده‌كه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی له كۆبوونه‌وه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی لیستی دابه‌شكردنی مووچه رابگه‌یه‌نن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، مانگانە بڕی 700 ملیار دینار دەخرێتەسەر هەژماری بانکی هەرێم بۆ پێدانی م‌و,چەی فەرمانبەران بە شێوەی قەرز بۆ سێ مانگ.
PM:12:42:24/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 50072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت