وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشکرا کرا
وێستگهنیوزـ
كه‌ناڵی كوردساتی سه‌ر به یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2023، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی كوردسات نیوز، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پێی راگه‌یاندوون: رۆژی یەكشەممە 24ی ئه‌یلولی 2023، 700 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌گات و دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، لە ماوەی هەفتەیەكدا مووچەی مانگی تەمموزی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئەیلولی 2023،
لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە
سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆدەبێتەوە و تیایدا چەند بڕگەیەک گفتوگۆ
دەکرێن.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەی سەردانی شاندی باڵای حکومەتی
هەرێم بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا لە رۆژی 14ـی ئەیلولی 2023،
بۆ بابەتی مووچە و بودجەی هەرێم و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەو
بارەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، وەزارەتی تەندروستی بابەتی نەخۆشییەکانی سکچوون و
کۆلێرا و پێشنیاز و رێکارەکانی چارەسەر و خۆپارێزی و گرتنەبەری رێوشوێنی
پێویست، لە لایەن دامەزراوە تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان
دەخاتەڕوو.
AM:11:25:20/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 26540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت