به‌غدا 107 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
         
                
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کرد و 107 ملیار دیناریشی بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان رەوانە کرد.
غەریب ئەحمەد، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: ئەمڕۆ چەكی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 دەگاتە هەرێمی کوردستان.
باسی له‌وه‌شكرد: 680 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لەو پارەیەش 107 ملیار دیناری بۆ گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخانكراوە.
لای خۆشیەوە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هه‌رێم رایگەیاند: لەو 107 ملیار دینارە، 50 ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی، 32 ملیار دینار بۆ ھەولێر و 25 ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دھۆکە.
ئەمڕۆش نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکە سەردانی بەغدا دەکات.
        
        
AM:10:09:14/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2596
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت