نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕدا
وێستگهنیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێک به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی ئایاری 2023، له كاتی داخستنی بازاڕی دراودا له سلێمانی 100 دۆلار به 145 هه‌زار و 600 دینار و له هه‌ولێر 100 دۆلار به 145 هه‌زار و 650 دینار فرۆشرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر 100 دۆلارێك به 145 هه‌زار و 350 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
PM:06:36:20/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 14904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت